مەبە بە قوربانی!
ڕاچڵهكین-
کابرا نەخۆشی دەروونی هەیە بە گوێگرتن لە وتار و قسەی کەسێک بۆماوەیەکی کاتی باشدەبێت و دەکەوێتە وەسفی کەسەکە کە وتارەکەی داوە، بەڵام دوای چەند رۆژێک ژیانی وەکو جارانی لێدێتەوە و بگرە خراپتریش دەبێت.
ئەمە دوو زیانی هەیە:
1-کەسێکت کرد بە رزگارکەرت کە وانییە و بگرە بەهۆی قسەکانیەوە خەڵەتاوی، ئەو قسەی بۆ کەسانێک کردووە کە نەخۆشنین!
2-خۆشی باری دەروونی دەرووخێت و خراپتر دەبێت و سەردەکێشێت بۆ کارەسات!
زۆرێک لە نەخۆشانی دەروونی قوربانی قسەگەلێکن کە کەسانێک دەیکات و لۆمەیان دەکات کە نابێت قەلەقبن یان دلتوند بن! بە دەنگی بەرز هاواردەکەن لە تۆرەکۆمەڵلایەتییەکان و میدیا قسەکانیان دووبارە دەکرێتەوە.. نمونەکان زۆرن و لە حالەتەوە بۆتە دیاردە.
نەخۆشی دەروونی بەدەستی کەسەکە نییە! گرفتێکی تەندروستییە و دەبێت چارەسەر وەربگرێت، تکایە بۆ نەخۆشییەکانتان چارەسەر وەربگرن! چارەسەر مەرجنییە هەمووکات دەرمان بێت، لەوانەیە جەلساتی دەرونی یان رێنمایی یان جاودێری بێت.
د.جەعفەر عومەر- پزیشكی دهرونی