حکومەت بڕیاری خەرجکردنی پارەی باخچە و بلوارەکانی سلێمانی دەرکرد

ئابوری

07/06/2021     ژمارەی بینراو 321

راچڵەکین-

حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکرابوو بۆ جێبەجێکردنی بەڕێوەبەر و چاکسازی چەند پرۆژەیەک لە شاری سلێمانی.

بە گوێرەی نوسراوێک کە واژۆی ئومید سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە، حکومەتی هەرێم رەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجکردنی بڕی  زیاتر لە چوار ملیار و ٥٢٥ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی بەگەڕخستن بەشێوەی نەختینەو قۆناغ بۆ پرۆژەی بەڕێوەبردنی (چاکسازی پارکی هەواری شار، بلواری شەست مەتری مەلیک مەحمود، بلواری سلێمانی تاسڵوجە).

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن