هۆكار و نیشانه‌كانی نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە

تەندروستی

08/06/2021     ژمارەی بینراو 8954

هۆكار و نیشانه‌كانی نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە


ڕاچڵه‌كین-

هه‌وكردنی ڕیخۆڵه‌ دەستەواژەیەکە بۆ پێناسەکردنی کۆمەڵێ تێکچون کەتوشی کۆئەندامی هەرس دەبن و دەبێتە ھۆی سووربوونەوە و سۆی درێژخایەن ، بەگشتی ئەم دوو جۆرەیە كه‌ دكتۆره‌ ئه‌وین پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات.

یەکەم : Ulcerative colitis
لەم حاڵەتەدا چینی سەرەوەی ڕیخۆڵە ئەستورە(کۆڵۆن) و کۆم توشی سۆ و برین دەبێت.

دووەم: Crohn´s disease
لەم جۆرەیاندا چینی سەرەوەو ناوەوەی ڕاڕەوی هەرسکردن توشی سۆ ( ئیلتیهاب)دەبێت.
لە هەردوو حاڵەتەکەدا کەسەکە توشی سکچون، خوێنی کۆم، ئازاری سک، بێهێزی و دابەزینی کێش دەبێتەوە.

نیشانەکانی توشبوون به‌ هه‌وكردنی ڕیخۆڵه‌:
نیشانەکانی جیاوازن، بەپێی قورسی و شوێنی نهخۆشییەکە لە ڕاڕەوی ھەرس دا دەگۆڕێت. ڕەنگە ماوەیەک تەندروستیت باشبێت و ماوەیەک خراپ بێت.

لە نیشانە دیارەکانی :
سکچون، بێ ھێزی، ئازار و پێچی سک، بوونی خوێن لە پیسایدا، کەمبوونەوەی حەزی خۆراک خواردن، کەمبوونەوەی کێشی لەش.

کەی پێویستەکات سەردانی پزیشک بکەیت
هەرکاتێک بەردەوام گۆڕان لە چالاکی ڕیخۆڵەدا ڕوویدا یان نیشانەکانی IBD دەرکەوتن پێویستە پزیشک نەخۆشەکە ببینێت، چونکە نەخۆشییەکی درێژخایەن و قورسە کە نابێت پشتگوێ بخرێت.

هۆکارەکانی هه‌وكردنی ڕیخۆڵه‌:

هۆکارە سەرەکییەکەی تا ئێستا نەزانراوە، بەڵام ئەکرێ ھەندێ جۆری خۆراک و قەلەقی حاڵەتەکە خراپتر بکەن.
یەکێک لە ئەگەرەکانی هۆکاری توشبوون تێکچوونی بەرگری لەشە، کە بەهەڵە پەلاماری خانەکانی ڕێڕەوی هەرسکردن دەدەن.

هەروەها بۆماوەیی ئەکرێ ئەگەری هەبێت.

ئەو شتانەی ئەگەری توشبوون زیاددەکەن، بریتیە لە:
1-تەمەن، بەگشتی زۆربەی حاڵەتەکان پێش تەمەنی ۳۰ ساڵییە
2-ڕەگەز و نەتەوە و جوگرافیا؛ کە لە گەنجێکی جولەکەی سپی پێست ئەگەری توشبوون زیاترە
3-جگەرەکێشان، ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی کرۆن زیاددەکات.
4-زۆر بەکارهێنانی ئازارشکێنەکانی خێزانی NSAID وەکو پرۆفین و ڤۆڵتارین و ناپرۆکسین.

کاریگەرییە خراپەکان کە هەردوو نەخۆشی Crohn و  Ulcerative colitisدروستی دەکەن لەسەر جەستە:
1-ژێرپەنجەی کۆڵۆن
2-زراو بۆری زراو نەخۆشی Primary sclerosing cholagitis 

کاریگەرییە خراپەکانی نەخۆشی Crohnگیرانی ڕیخۆڵە:
-کەمبوونی ماددە خۆراکییەکان لە لەشدا و توشبوون بە بەدخۆراکی
-دروستبوونی فیستولا لە بەشەکانی لەشدا
-قڵیشی کۆم

کاریگەرییە خراپەکانی Ulcerative colitis:
-مێگاکۆڵۆنی (گەورەبوونی کۆڵۆن)ژەهراوی 
-کونبوونی کۆڵۆن
-زۆر وشکبوونەوە و لەدەستدانی ئاوی لەش بەهۆی سکچونەوە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن