چه‌ند جۆرێك خواردن مه‌ترسی توشبوونی خانمان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاد ده‌كه‌ن
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
چه‌ندین به‌ڵگه‌ی زانستی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه چه‌ند جۆرێك خۆراك له‌وانه‌ش" گۆشتی قتو و كه‌ره و خواردنی سوره‌وكراو و شیرینی" مه‌ترسی توشبوونی خانمان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاد ده‌كات.
ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وتنه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به خواردن بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و خانمانه‌ی ئه‌م خۆراكانه زۆر ده‌خۆن ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك %12 زیاتره به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی ئه‌م خۆراكانه ناخۆن.
خواردنه چه‌ور و شیرینه‌كان ئه‌گه‌ری هه‌وكردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش زیاتر ده‌كه‌ن به پێچه‌وانه‌ی سه‌وزه و میوه و پاقله‌مه‌نی و چا و قاوه كه هه‌مویان پێكهاته‌ی دژه هه‌وكردنیان تیادایه و مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كه‌نه‌وه.