لە هەولێر دەرمانسازێك بەتۆمەتی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

کوردستان

09/06/2021     ژمارەی بینراو 228

راچڵەكین-

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر رایگەیاند، دەرمانسازێك دەستگیركراوە كە ویستوویەتی بری هەزار و ٤٣٠ پاكەت ماددەی هۆشبەر ساغ بكاتەوە.

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، دەرمانسازەكە لە دایكبووی ١٩٩٤ە و دانیشتووی كۆمەڵگای شاویسی هەولێر بووە و لەناو ماڵەكەی خۆیدا دەست بەسەر ئەو ماددانەدا گیراوە.

راشیگەیاندووە، رێكارە یاساییەكان لەبارەی تۆمەتبارەكە گیراوەتە بەر و بەپێی ماددەی ٢٥ی ماددەی هۆشبەر، دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن