پێنج حاڵه‌ت مه‌ترسی له‌سه‌ر دووگیانی دروست ده‌كات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
دووگیانی زۆر جار خانمان ده‌ترسێنێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دایك چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی له‌گه‌ڵدا بێت كه ڕه‌نگه كار له دایك و منداڵه‌كه بكات.
سادیۆس ووترز پسپۆڕی بواری پزیشكی دایك و كۆرپه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت باس له‌وه ده‌كات كه چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دایك و كۆرپه دروست ده‌كات.
1- نه‌خۆشی شه‌كره:
به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێن له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا مه‌ترسی توشبوونی ئافره‌ت به قه‌ڵه‌وی و شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م زۆر ده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆرپه‌ش پێش وه‌ختی خۆی یان به ناته‌واوی له‌دایك ببێت.
2-قه‌ڵه‌وی:
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كێشیان زۆره ئه‌گه‌ری زۆره به نه‌شته‌رگه‌ری منداڵیان ببێت و توشی شه‌كره‌ی دووگیانی و ژه‌هراوی بوون ببن له ماوه‌ی دووگیانی‌دا یان په‌ستانی خوێنیان به‌رز ببێته‌وه.
3-به‌رزی په‌ستانی خوێن:
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه توشی ده‌بن كه په‌ستانی خوێنیان له ماوه‌ی دووگیانی به‌رزه گه‌شه‌ی منداڵه‌كه‌یانه .
4-ته‌مه‌ن:
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له سه‌روو ته‌مه‌نی 35 ساڵی دووگیان ده‌بن یه‌ك له كۆی 353 ئافره‌ت منداڵی داونیان ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر نیازی منداڵبونت هه‌یه زوو ئه‌مه بكه.
5-په‌ركه‌م:
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی توشبووی په‌ركه‌من له كاتی توشبوون به نۆره‌ی په‌ركه‌م ئه‌گه‌ری هه‌یه زیان به كۆرپه‌ی ناو سكیان بگات له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه ئاگاداری ئه‌م حاڵه‌ته بن.