22 که‌سی دیکه‌ له‌عیراق به‌ کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

عێراق

12/06/2021     ژمارەی بینراو 177

راچڵه‌کین-

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگه‌یاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 22 تووشبووی دیكەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزارو831 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا چوار هەزار و 95 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 22 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 250 هەزار و 691 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 168 هەزار و 198كەس چاكبوونەتەوە و پەتاكەیان تێپەڕاندووە، كە دەكاتە رێژەی 93.4%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 16 هەزارو 690 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن