راچڵەکین-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" ماوەیەکە تارمایی شەڕی کوردان باڵی کێشاوە بەسەر نیشتماندا، ئەرکی هەمووانە عەقڵ بکەینە حەکەم. بەڵێ بۆ ئاشتی و نەفرەت لە شەڕ."
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی"شەڕ نیشانەی شکستی لایەنەکانە، بۆیە ئازا ئەوە نییە هەڕەشەی شەڕ بکا، بەڵکو ئازا ئەوەیە هونەری چارەسەری ئاشتییانە بەکاربهێنێ و خەمی نەڕشتنی دڵۆپێک خوێنی بێ".
دەشڵێت:" بەداخەوە ماوەیەکە تارمایی شەڕی کوردان باڵی کێشاوە بەسەر نیشتماندا، ئەرکی هەمووانە عەقڵ بکەینە حەکەم. بەڵێ بۆ ئاشتی و نەفرەت لە شەڕ!"