وێنە..لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

کوردستان

13/06/2021     ژمارەی بینراو 200

راچڵەکین-

هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک یاریگاکانی چیا کەسێکی تەمەن ١٧ ساڵ گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەجۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن، لەگەل ماتۆڕسیلێک لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک یاریگاکانی چیا روویدا و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

هاتووچۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، لایەنی کەمتەرخەم ئەگەڕێتەوە بۆ ماتۆڕسکیلەکە لەشەقامێکی لاوەکی هاتووەتە سەر شەقامێکی گشتی.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن