لەبۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لەقەزای پشدەر چوار هاوڵاتی شەهیدبوون

کوردستان

13/06/2021     ژمارەی بینراو 406

راچڵەكین-

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لەگوندێكی سەر بەشارۆچكەی هەڵشو لەقەزای پشدەر، ئۆتۆمبێلێكی هاولاتیانیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار سەرنشین، شەهیدبوون.

بەكر باییز، قائیمقامی قەڵادزێ بە(راچڵەكین)ی راگەیاند، بۆردومانەكە كاتژمێر 13:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە و ئۆتۆمبێلەكە لەنێوان گوندەكانی دێگەو كانی لانی قەزای پشدەر كراوەتە ئامانج.

وتیشی:" لەئێستادا تیمی پسپۆڕ گەیشتوونەتە شوێنی بۆردومانەكەو لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن