هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری گرێی ڕەحم

تەندروستی

14/06/2021     ژمارەی بینراو 6542

هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری گرێی ڕەحم

ڕاچڵه‌كین-

گرێی ڕەحم بریتین لە کۆمەڵە ماسولکە یاخود شانە کە بەسەر یەک کەوتوون لە دیواری ڕەحم، گرێیەکە زۆربەی کات شێرپەنجەیی نییە.

ڕەحم ئەندامێکی سەرەوژووری شێوە هەرمێیە لە حەوزدا، قەبارەی ئاسایی ڕەحم نزیکە لە قەبارەی لیمۆ، کە هەروەها پێشی دەگوترێت منداڵدان وە ئەو شوێنەیە کە منداڵ تێیدا گەشە دەکات و گەورە دەبێت لە کاتی دووگیانی
گرێ، سەرەتا بە گرێی بچووک گەشە دەکات یاخود بە کۆمەڵە، گرێی بە کۆمەڵ قەبارەیان دەست پێدەکات لە ١ ملم بۆ ٢٠ سانتیم و تەنانەت گەورەتریش، هەندێک جار دەگاتە قەبارەی شووتیەک، ئەم گەشەکردنەی گرێیانە لە دیواری ڕەحم یان لەناو بۆشایی سەرەکی یان تەنانەت لە دەرەوەی دیوەکەیش روودەدەن. گرێیەکان دەگۆڕێن لە ڕووی قەبارە، ژمارە و شوێن لەناو رەحمدا. 

نیشانەکانی:
- بینینی خوێنێکی زۆر لە کاتی بێنوێژی
- بێنوێژی کە زیاتر لە حەفتەیەک بخایەنێت
- پەستانی حەوز یان ئازار
- میزکردن بە بەردەوامی
- بەتاڵکردنەوەی میزڵدان زۆر بە زەحمەتی
- قەبزی
- پشت ئێشە یان ئازاری قاچ

کێن ئەوانەی مەترسی تووشبوون بە گرێی رەحمیان لەسەرە؟
- قەڵەوی و کێشی زیاد ( بە کەسێک دەگوترێت قەڵەو کە کێشی لەشی %٢٠ زیاتر بێت کە کیشی تەندروستی )
- بۆماوەیی ( کەسێک لە خێزانەکەیدا گرێی ڕەحمی هەبووبێت )
- نەبوونی منداڵ
- بێنوێژبوون لە تەمەنێکی زوو 
- درەنگ لێبوونەوە لە بێنوێژی لە ئافرەتانی بەتەمەن

کەی سەردانی پزیشک بکەیت؟
- ئازاری حەوز کاتێک کە ژانەکەی بە هیچ شێوەیەک ناڕوات
- خوێن بینینەکی یەکجار زۆر یاخود ئازارێکی زۆر لە کاتی بێنوێژی
- خوێن بەربوون لە نێوان کاتی بێنوێژی
- بەتاڵکردنەوەی میزڵدان بە زەحمەتی

هۆکارەکان:
- گۆڕان لە جینات
- هۆڕمۆنەکان: ئیستڕۆجین و پڕۆجیستڕۆن، دوو هۆڕمۆنن کە هانی گەشەی رەحم دەدەن لە هەر سووڕێکی مانگانە بۆ ئامادەبوون بۆ دووگیانبوون
گرێ هۆڕمۆنی ئیستڕۆجین و پڕۆجیستڕۆنی زیاتر تێدایە لە خانەی رەحمی ئاسایی. گرێیەکان گرژ دەبن کاتێک ئافرەت لە بێنوێژی دەکەوێت بە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆن.

گرێی ڕەحم و دووگیانبوون:
گرێی ڕەحم لەوانەیە کاریگەری بکات لەسەر کرداری پیتێن وە تەنانەت لەوانەیە ببێتە ڕێگر لە دوگیانبوون و نەخستنەوەی کۆرپەش، بەڵام زۆربەی ئافرەتان دووچاری ئەو کێشەیە نابنەوە لە کرداری پیتێنیان لە کاتی هەبوونی ئەو گرێیانە، بەڵام دەشێ ئافرەتەکە نەتوانیت منداڵی ببێت ئەگەر هاتوو گرێیەکە  گەورە یان چەند چینێک بێت .

س: سەنتەری میدیای پزیشکی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن