نیشانه و هۆكار و چارهسهری کەڕوی گوێ
ڕاچڵهكین-
هەوکردنی گوێیەک یان هەردو گوێ بەهۆی کەڕوەکان، زیاتر توشی ئەو کەسانە دەبێت کە لە ناوچە گەرمەکان دەژین یاخود زۆر مەلە دەکەن یان شەکرە و نەخۆشیە درێژخایەنەکانی دیکەیان هەیە، چونکە کەڕو پێویستی بە گەرمی و شێداریە بۆ ئەوەی گەشە بکات. هەروەها زیاتر توشی ئەو کەسانە دەبێت کە نەخۆشیەکانی پێستیان هەیە وەک ئەکزیما، دكتۆر سیڤەر پسپۆڕی قورگ و لوت و گوێ لهم بابهتهدا نیشانه و هۆكار و چارهسهری ئهم نهخۆشییه ڕوندهكاتهوه.
نیشانەکانی کەڕوی گوێ:
1- دەرچونی شلە لە گوێیەکانەوە (گرنگترین نیشانە)
2- ئازار
3- خوران
4- هەوکردن
5- ئاوسان
6- سوربونەوە
7- زرنگانەوەی گوێ
8-هەستکردن بە گیرانی گوێ
9-تێکچونی بیستن
چارەسەر:
هەرکاتێک لە گوێیەکانتەوە دەرچونی شلە یان نیشانەکانی تر هەبوو، دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت. چارەسەرەکان بریتین لە:
1- پاککردنەوەی گوێیەکان
2- قەترەی گوێ، چەند جارێک لە ڕۆژدا بەکاردێت
3- دەرمانی تر (وەک حەب و کرێم و مەڵحەم)
چۆن بتوانین دوربین لەم حاڵەتە
1- مەهێڵە ئاو بچێتە گوێیەکانتەوە لە کاتی مەلەکردندا.
2- گوێیەکانت بە باشی وشک بکەرەوە دوای خۆشۆردن
3- چیلکەی گوێ پاکردنەوە بەکارمەهێنە
4- پێستی دوروبەرو ناوەوەی گوێت مەخورێنە