نانسی ڕاپێچی دادگا ده‌كرێت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
گابی جرمانۆس پارێزه‌ری هاوسه‌ری خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی" نانسی عه‌جره‌م" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به سكای نیوز ئاشكرای كردوه كه فادی هاشم هاوسه‌ری نانسی داوای ئه‌وه‌ی كردوه له دادگای لوبنان كه نانسی وه‌ك شایه‌تحاڵی ئه‌و ڕووداوی كوشتنه بانگبكرێت كه مانگی 1 ی 2020 چوه سه‌ر ماڵه‌كه‌یان.
ئه‌م پارێزه‌ره باس له‌وه‌ش ده‌كات كه دادگا وه‌ڵامی ئه‌م داواكاریه‌ی فادی داوه‌ته‌وه و نانسی وه‌ك شایه‌تحاڵی ڕووداوه‌كه بانگكردوه به‌ڵام بابه‌ته‌كه‌ی دواخستوه بۆ كاتێكی نادیار و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی فادی له‌وه‌ی نانسی وه‌ك شایه‌تحاڵ بانگ بكرێت ئه‌وه‌یه كه سوێند بۆ پاكی هاوسه‌ره‌كه‌ی بخوات كه بكوژ نییه.
جرمانۆس مه‌به‌ستی له‌م لێدوانه ئه‌وه بووه كه ئاشكرای بكات نانسی داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراوه و ته‌نها بۆ شایه‌تی ده‌چێته دادگا.