بوكه‌كه‌ی شاژن كه‌ره‌نتین كرا
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
كه‌یت میدلتۆن دۆقه‌ی كامبریج له‌گه‌ڵ شازاده ولیامی هاوسه‌ری به‌یه‌كه‌وه كه‌ره‌نتین كران دوای ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌بووه.
وته‌بێژی كۆشكی" كینزنگتۆن" ئاشكرای كردوه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو كه‌یت به‌ركه‌وتنی هه‌بووه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و كه‌یت باسی له‌وه كردوه كه هه‌ست به هیچ نیشانه‌یه‌ك ناكات به‌ڵام خۆی كه‌ره‌نتین كردوه له‌ماڵه‌وه و دوركه‌وتۆته‌وه له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی.
كه‌یت هاوسه‌ری نه‌وه‌كه‌ی شاژنی به‌ریتانیا هه‌فته‌ی ڕابردوو له چه‌ندین چالاكی به‌شداری هه‌بوو دیارترینیان پاڵه‌وانێتی ویمبلدۆن بوو بۆ یاری تێنس كه ڕۆژی هه‌ینی ڕێكخرا.