فلته‌ره‌كانی سناپ چات مێشكی گه‌نجانی تێكداوه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ورگێكی بچووك و لێوێكی گه‌وره، پێستێكی ناسك و جوان هه‌موو ئه‌مانه له‌كاتی گه‌ڕان به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دێته به‌ر چاوی هه‌مومان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار وامان لێدێت كه‌سه‌كه ناناسینه‌وه.
به‌ڵام باشتر نییه له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه ڕونكردنه‌وه بدرێت كه وێنه به فلته‌ر و ده‌ستكاریكردنه‌وه دانراوه؟
وڵاتی نه‌رویج یاسایه‌كی نوێی بۆ ئه‌م بابه‌ته داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك وێنه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه داده‌نرێت ئاماژه‌ی پێ بكات كه وێنه‌كه‌ی ده‌ستكاریكراوه به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ستانه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌رونی گه‌نجانی ئه‌و وڵاته دروست بووه به‌هۆی ڕازی نه‌بونیان به شێوه‌ی ڕوخسار و جه‌سته‌یان.
مادلین بیدرسن ته‌مه‌نی 26 ساڵه و یه‌كێكه له چالاكوانه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام له شاری موس له نه‌رویج ده‌ژی ده‌ڵێت" كاتی ئه‌وه هاتووه كه له‌ڕێی یاساوه ئه‌م بابه‌ته ڕێكبخرێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گه‌نجان خۆیان به‌راورد نه‌كه‌ن به‌و وێنه ناڕاستانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه، من پێشتر متمانه‌م به جه‌سته و ڕوخساری خۆم نه‌بووه به‌هۆی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌مبینی به‌ڵام ئێستا چیتر گرنگی به‌و بابه‌ته ناده‌م و زۆر باشه به‌لامه‌وه كه یاسایه‌كی له‌و جۆره ده‌ربكرێت"