به‌وێنه.. خانمه هونه‌رمه‌ندێك ئاشكرای كرد بێ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكات دووگیان بووه
ڕاچڵهكین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی" قهمهر" دوای ئه‌و هێرشه زۆره‌ی به‌م دواییانه كرایه سه‌ری به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر ڕایگه‌یاند بێ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكات دووگیان بووه وایكرد ڕوبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆر ببێته‌وه و له‌ڕێی ستۆری هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام وه‌ڵامی ئه‌و كهسانیدایهوه كه ڕه‌خنه‌یان لێگرتوه.
قهمهر نوسیویه‌تی" سۆشیال میدیا شمشێرێكی دوو سه‌ره و هیچكات نه‌مویستوه ڕه‌زیلی بكه‌م له باسكردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ژیانمه‌وه هه‌یه و به‌ڵام به‌م دواییانه شتی سه‌یر ڕووده‌دات و زۆرینه لێكۆڵینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌باره‌ی بابه‌تی تایبه‌ت به ژیانم و ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت لێم حه‌ڵاڵ و حه‌رام ده‌كه‌ن و من هیچ كێشه‌یه‌كم نییه ئه‌گه‌ر سینگڵ بم و دایك بم له هه‌مان كاتدا، و باوكی منداڵه‌كه‌م له به‌رپرسیاریه‌تی ڕابكات "
ساڵانێك به‌ر له ئێستا قهمهر به‌هۆی دووگیان بوونی به منداڵه‌كه‌ی" جیمی " بووه باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌كاتێكدا ئه‌م خانمه هاوسه‌رگیری نه‌كردوه و باس له‌وه‌ش ده‌كرا كه پیاوێكی خاوه‌نكاری میسری كه خاوه‌نی كه‌ناڵێكی گۆرانی به‌ناوبانگه باوكی منداڵه‌كه‌یه‌تی به‌ڵام ڕه‌تی كردۆته‌وه دان به‌وه‌دا بنێت كه باوكی منداڵه‌كه‌یه‌تی"