كەركوك.. چوار حەشارگەی تیرۆریستانی داعش خاپوور كران

عێراق

18/07/2021     ژمارەی بینراو 233

راچڵەكین –

ھێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی عیراقدا، لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لەسنووری پارێزگای كەركوك، چوار حەشارگەی تیرۆریستانی داعش-یان خاپووركردو دەستیشیان بەسەر فڕۆكەیەكی درۆن و بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنیدا گرت.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ھێزەكانی فیرقەی پێنج-ی پۆلیسی فیدراڵیی، بە پشتبەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەكان، ئۆپەراسیۆنێكی گەڕان و پشكنینیان لە دۆڵەكانی ئەبو خەناجر، گرحەت غازان و گوندی رزم لەسنووری ناحیەی ریاز لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركوك ئەنجامداوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەكدا، چوار حەشارگەی تیرۆریستانی داعش خاپووركراون و دەستبەسەر فڕۆكەیەكی بێفڕكەوان (درۆن) و چوار مووشەك و بڕێكی زۆر تەقەمەنیدا گیراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە و مووشەك و تەقەمنییەكانیش لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربە پۆلیسی فیدراڵیی لەناوبراون.

لەماوەی رابردوودا هێزەكانی عیراق چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لەدژی داعش لەسنووری پارێزگاكانی كەركوك، دیالە، نەینەواو سەڵاحەدین ئەنجامداوە، كە جگە لە دەستگیركردنی ژمارەیەك تیرۆریستی داعش، دەستیشیان بەسەر بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی ئەو گروپەدا گرتووەو چەندین حەشارگەشیان خاپوور كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن