18 سوری لەسەر سنووری نێوان عیراق و سوریا دەستگیركران

عێراق

19/07/2021     ژمارەی بینراو 111

راچڵەكین-

هێزەكانی هۆبەی هەواڵگریی سەربازیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی رۆژئاوای نەینەوا، 18 هاووڵاتیی سووریان دەستگیركرد كە لە هەوڵی دزەكردندا بوون بۆ ناو خاكی عیراق.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق بڵاویكردووەتەوە:" لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ كۆنتڕڵكردنی سنوورەكان و پشت بەست بە زانیاریی وردی هەواڵگریی كە گەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی، بەشی هەواڵگریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی رۆژئاوای نەینەوا لەسەر بنەمای ئەو زانیارییەی كە لە هۆبەی هەواڵگریی فیرقەی 20 لەبارەی جموجۆڵی ژمارەیەك كەس لەسەر سنووری نێوان عیراق و سووریا پێگەیشتووە، هێزەكانی سەربە هۆبەی هەواڵگری سەربازیی فیرقەی 20 و هێزێكی وشكانی فەوجی دوو سەربە لیوای 73ی پیادە هەوڵەكانیان بۆ چاودێریكرنی جموجۆڵەكانی ئەو كەسانە لە رێگەی دووربینی گەرمی و دانانی بۆسە بەمەبەستی دەستگیركردنی ئەو كەسانە دەست پێكرد."

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئاكامی ئۆپەراسیۆنێكدا لە ناحیەی ئوم خەباری سەربە ناحیەی شیمال لە قەزای شنگال رۆژئاوای نەینەوا، ، 18 كەس دەستگیركراون.

لە دوای پشكنین بۆ ناسنامەكانیان، دەركەوت ئەو 18 كەسە هەڵگری رەگەزنامەی سووریایین كە ژن و پیاو منداڵ بوون.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، دەستگیركراوەكان دوای رێكارەكان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ناحیەی شیمال كراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن