تەقەكەرەكەی سەهۆڵەكەی سلێمانی دەستگیركرا

کوردستان

21/07/2021     ژمارەی بینراو 1560

راچڵەكین-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند كە شەوی رابردوو لەشەقامی سەهۆڵەكە، تەقەی بەئاسماندا كردو بووە هۆی نانەوەی پشێوی.

پۆلیسی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"دوای ئەوەی كاتژمێر (٢:٢٥) خولەكی شەوی ڕابردوو كەسێك ئۆتۆمبێلەكەی لەناوەڕاستی شەقامی سالم بەنایاسایی ڕادەگرێت و تەقە دەكات، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنەكەو توانیان كەسەكە دەستگیر بكەن، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتبارەكەدا كە تەقەی پێ كردبوو."

ئەوەش روونكراوەتەوە:" لەئێستادا تۆمەتبار (د، أ، م لەدایكبووی ١٩٨٢) بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن