نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

ئابوری

22/07/2021     ژمارەی بینراو 434

راچڵەكین –

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان گۆڕانكاری بەسەردا هات و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوەو گەیشتە سەروو 72 دۆلار.

بە گوێرەی ئامارەكانی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 72 دۆلارو 16 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ بە 69 دۆلار و 7  سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس لە 66 دۆلار و 90 سەنتەوە بۆ 70 دۆلارو 30 سەنت بەرزبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن