تۆمەتبارێك بە سێ كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

کوردستان

22/07/2021     ژمارەی بینراو 256

راچڵەكین –

لەناحیەی وەرتێی سەر بە قەزای رواندز لە پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێك بە سێ كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان-ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە هاوكاری بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی حاجی ئۆمەران، لە چالاكیەكدا لە سنووری ناحیەی وەرتێ، توانرا دەستبەسەر بڕی دوو كیلۆو 500 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (تلیاك) و 500 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (كریستاڵ )دا بگیرێت.

ئاماژەی بەوەشكراوە، لەسەر ئەو رووداوە، تۆمەتبارێك بەناوی (ع.و.س) دەستگیركراوە، كە دانیشتووی هەرێمی كوردستانەو پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن