ئۆڵۆمپیاتی تۆكیۆ بەبەشداری 11 هەزار وەرزشوان دەستپێدەكات

وەرزش

23/07/2021     ژمارەی بینراو 416

راچڵەكین-

٣٢ەمین یارییەكانی ئۆڵۆمپیاتی هاوین كە گەورەترین رێكخستنی وەرزشییە لەسەر ئاستی جیهان، لە تۆكیۆ-ی پایتەختی ژاپۆن بە بەشداری ١١ هەزار وەرزشوان بە ناوی ٢٠٦ وڵاتەوە، دەست پێ دەكات.

یارییەكانی ئۆڵۆمپیاتی تۆكیۆ ٢٠٢٠ كە بە دروشمی "(سبەی بدۆزەوە) Discover Tomorrow" سبەینێ شەممە لە رێوڕەسمێكی فەرمیدا لە یاریگای نیشتمانیی ژاپۆن دەست پێ دەكات، تاكوو ٨ی ئاب و كۆتایی هاتن بە یارییەكان، وەرزشوانان لە ٤١ یانەی لێك جیاوازدا لە چەندین لقی جیاوازی وەرزشیدا دەكەونە كێبڕكێ.

زیاتر لە ١١ هەزار وەرزشوان بە ناوی ٢٠٦ وڵاتەوە بەشداری لە ئۆڵۆمپیاتەكەدا دەكەن. بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیەوە یارییەكان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجام دەدرێن.

هەرچەند دەبوو ئۆڵۆمپیاتەكە ساڵی رابردوو لە تۆكیۆ ئەنجام بدرایە، بەڵام بە هۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە سەرتاسەری جیهانی گرتەوە، یارییەكان ئەنجام نەدرا. دوای مشتومڕێكی زۆر بڕیار درا یارییەكان لە ٢٠٢١ ئەنجام بدرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن