هۆكارهكانی توشبوون به قەبزی و چۆنیهتی چارهسهر
ڕاچڵهكین-
قهبزی بریتیە لە دەرنەچوونی پاشەڕۆ(پیسایی) بۆ ماوەیەک زیاتر بێت لە سێ ڕۆژ، یان دەرچوونی پێسایی زۆر ڕەق و ووشک و کردنی زەغتێکێ زۆر و ھەبوونی ئازار، بە شێوەیەک مڕۆڤەکە بێزار بکات، دكتۆر شێركۆ پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەشتەرگەری بە نازوور لهم بابهتهدا نیشانه و هۆكار و چارهسهری ئهم گرفته تهندروستییه ڕون دهكاتهوه.
نیشانەکانی:
ئازاری سک ، ھەڵئاوسانی سک ، دڵ پڕبوون، بوونی دەنگی ناوسک، ھەندێک جار درووست بوونی نیشانەکانی مایەسەری و برین لە کۆم؛ وەکو ئازاری کۆم و خۆێن بەربوون و خوران و سوتانەوەی کۆم.
ھۆکارەکانی قەبزی:
1- خواردنی ناھەوسەنگ، کەم خواردنی سەوزە و ڕیشاڵەکان و کەم خواڕدنەوەی ئاو
2- تەمبەڵی و نەجوڵان و وەرزش نەکردن.
3- نەبوونی کات و شوێن بۆ سەرئاو کردن.
4- تەمبەڵی غودە، تێکچونێ ھۆڕمۆنی.
5- ھەڵکشانی تەمەن ، زۆر بەکارھێنانی حەبی ڕەوانی و ھەندێک جۆر دەرمان بە بێ پرسی دکتۆر.
6- بوونی کێشەی ئەندامی لە کۆڵۆن وەکو؛ گرێ، تەسک بوونەوە .
چارەسەر:
1- خواردنی سەوزەو ڕیشاڵەکان ، خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە.
2- وەرزش کردن و ھەبوونی جوڵەی ڕۆژانە
3- خەوتن بۆ ماوەی پێویست لە شەوو ڕۆژدا، ڕێکخستنەوەی کاتی نوستن، خۆ بەدوور خستن لە نەنووستن تا بەرەبەیان.
4- بێ پرسی دکتۆر ھیچ دەرمانێک بەکارمەھێنە، لەکاتی بەردەوام بوونی قەبزی و بینینی خوێن لە کۆم سەردانی نەحۆشخانە یان پزیشکێک بکە.