(بێوەژنە رەشەكە) سێیەمین هاوسەری خۆی كوشت

هەمەڕەنگ

27/07/2021     ژمارەی بینراو 592


راچڵەكین-

ژنێكی رووسی دوای كۆتایی هێنان بەژیانی خۆی، پەیامێكی ڤیدیۆیی جێهێشتووەو داوای لەپۆلیس كردووە بەدواداچوون بكات بۆ پەیامەكەی.

رۆژنامەی (دەیلی ستار)ی بریتانی بڵاویكردووەتەوە، پۆلیسی رووسیا لەشاری (نیگی نۆڤ گۆراد) ژنێكی تەمەن 55 ساڵیان بەناوی (ئێلینا میترۆڤانۆڤا) لەماڵەكەی خۆیدا بەمردوویی دۆزیوەتەوەو دوای خۆی نامەیەكی دەستنووسی جێهێشتووەو نوسیوویەتی:" ئەو ڤیدیۆیە ببینە كەلەمۆبایلەكەمدا هەیە."

ئێلینا میترۆڤانۆڤا

دوای تاماشاكردنی مۆبایلەكەی (ئێلێنا) لەلایەن پۆلیسەوە، تۆمارێكی ڤیدیۆییان دۆزیەوە كە تێیدا دانی ناوە بەكوشتنی سێیەمین هاوسەری خۆی بەناوی ( یۆری مێترۆڤانۆڤ) تەمەن 58 ساڵ و ئەو شوێنەشی ئاشكراكردووە كە تەرمی هاوسەرەكەی تێدا شاردووەتەوە.

وەك رۆژنامە بەریتانییەكە بڵاویكردووەتەوە، ئێلێنا بەتاوانی كوشتنی دوو هاوسەری پێشووی ماوەی 20 ساڵ زیندانی كراوەو دوای تەواوبوونی ماوەی سزاكەی، ژیانی هاوسەری لەگەڵ (یۆری) پێكهێناوە.

یۆری مێترۆڤانۆڤ

پشتبەستوو بەو تۆمارە ڤیدیۆییەی (ئێلێنا) جێی هێشتووە، پۆلیس چووەتە ئەو شوێنەی كە ئاماژەی پێكردووەو لەوێ تەرمی (یۆری) هاوسەریان دۆزیوەتەوە كە شوێنەواری چەندین چەقۆ بەجەستەوەیەوە دیاربووە.

دەیلی ستار، ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا پۆلیسی رووسیا لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە بۆ زانینی ووردەكاری زیاتر لەبارەی  چۆنییەتی خۆكوشتنی (ئێلێنا) كە بە (بێوەژنە رەشەكە) ناسراوە.

ئێفجینی

ئێفجینی، كە كوڕی (یۆری) هاوسەری سێیەمی (ئێلێنا)یە رایگەیاندووە، پێدەچێت باوكی 11 رۆژ پێش ئێستا لەلایەن (ئێلێنا)وە بەو شێوەیە كوژرابێت و شاردرابێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن