كۆمپانیای ڤایزەر: وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاكسین.. پێنج هێندە بەرگری لەش زیاد دەكات

جیهان

28/07/2021     ژمارەی بینراو 582

راچڵەكین-

كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە،  وەرگرتنی سێ ژەم ڤاكسین لەو كەسانەی كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 55 ساڵاندایە، پێنج هێندەی دوو ژەم ڤاكسین زیاتر بەرگری پەیدا دەكات، لەدژی كۆرۆنای گۆڕاو دەلتا كاریگەرە. 

كۆمپانیای فایزەر، ئامارەكانی خۆی لە ئینتەرنێت بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئامارەكان دەردەكەوێت سێ ژەم ڤاكسین لەو كەسانەی كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 55 ساڵاندایە، پێنج هێندەی دوو ژەم ڤاكسین زیاتر بەرگری پەیدا دەكات.
 
لەو كەسانەی تەمەنیان لەنێوان 65 بۆ 85 ساڵاندایە، سیێەم ژەم ڤاكسین 11 هێندەی ژەمی دووەمی فایزەر بەرگری پەیدا دەكات.
 
داتا و ئامارەكانی فایزەر ئەوەش نیشاندەدەن، كە ژەمی سێیەمی ڤاكسینی فایزەر دژە تەنی زۆرتر لە دژی هەریەك لە كۆرۆنا رەسەنەكە و هەروەها گۆڕاوی بیتا دروستدەكەن كە یەكەمجار لە ئەفریقا دەستنیشانكرا.
  
هەریەك لە ڤاكسینەكانی فایزەر/بایۆنتێك، ئاسترازینیكا/ئۆكسفۆرد، سینۆڤاك/ سپوتنیك-V بە دوو قورچك 90٪ تاوەكو 95٪ بەرگری لە دژی كۆرۆنا پەیدا دەكەن. ڤاكسینەكەی جۆنسن ئاند جۆنسن بە یەك ژەم ڤاكسین سەرووی 85٪ بەرگری لە دژی كۆرۆنا پەیدا دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن