حەبی شەکرە.. مێتفۆرمین چیە؟

تەندروستی

29/07/2021     ژمارەی بینراو 1970

حەبی شەکرە.. مێتفۆرمین چیە؟


ڕاچڵه‌كین-

مێتفۆرمین لە هەمو جۆرە دەرمانەکانی شەکرە زۆرتر بەکاردێت، بۆ شەکرەی جۆری دووەم ئەوەی لە تەمەنی ناوەند و بەساڵاچواندایە.  پێنجسەد میلیگرامی و هەشتسەدو پەنجایی هەیە، وا باشترە دوای خواردن وەر بگیرێت، لایەنی کەم ڕۆژی دوو دانە، دەشکرێت سێ دانە بێت لە ڕۆژێک دا. پابەندبون بەوەرگرتنی بە ڕێک و پێکی زۆر گرنگە، ئەگەر پارێز کردن و وەرزشی لەگەڵدابێت ڕێژەی شەکرە بەباشی دادەبەزێنێت، لەوانەیە ڕێژەی شەکرەی سێ مانگە یان تەراکومی بەبڕی یەک لەسەدا داببەزێنێت، کەدەکاتە تێکڕای سی و پێنج ملگم شەکری ناو خوێن، زیانە لاوەکیەکانی بریتین لە تێکچونی گەدە، سکچونێکی کەم، دڵ پڕبون. بۆ هەمو تەمەنێکی باڵق دەبێت و مەترسی بەکارهێنانی زۆر کەمە. بۆیە بەدەرمانی ژمارە یەک دادەنرێت بۆ شەکرە، دكتۆر یوسف پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ده‌خاته‌ ڕوو.

مێتفۆرمین نابێتە هۆی دابەزینی شەکرە زیاد لە حەدی خۆی، تەنانەت بۆ ئەو کەسانەیش کە شەکرەیان نیە شەکرە دانابەزێنێت بۆ ئاستی مەترسیدار، دیارە لە ئافرەت دا مێتفۆرمین بەکار دەهێنرێت بۆ فرە تورەكەیی هێلکەدان، زیادبونی موی دەم و چاو و بەهێزکردنی هێلکەدان، واتە بۆ نەزۆکی ئافرەتانیش ڕۆڵی هەیە، هەندێک جار بۆ دابەزاندنی کێشی لەش سودی لێ وەردەگیرێت.

مێفۆرمین بەتەنیا بەکار دەهێنرێت بۆ شەکرە، هەروەها، لەگەڵ سیتاگلیپتین و ڤیلداگلیپتین بە دوانەکی لەیەک حەبدا، هەروەها لەگەڵ گلیمیپیراید یش بەدوانەکی دروست کراوە، لەگەل گلیبێنکلەماید یان داونیل یش بەیەکەوە لەیەک حەب دا بەکار دێت، ئەوانەی شەکرەی جۆری یەکەمیان هەیە، واتە مناڵن یان ئەوانەی هەمیشە ئەنسۆلین بەکار دەهێنن کەمتر سود لە مێتفۆرمین وردەگرن ،بەڵام دەتوانن بەکاری بێنن، زیاتر لە نیو سەدەیە میتفۆرمین بەکاردێت، ئێستایش لە لوتکەی بەربڵاوی و بەخشین دایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن