لە ماوەی یەک هەفتەدا نزیکەی دوو هەزار پەنابەر لە ئیستانبوڵ دەستگیرکراون

جیهان

30/07/2021     ژمارەی بینراو 257

راچڵەکین-

ئەندامێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە تورکیا رایگەیاند، تەنها لە شاری ئیستانبوڵ نزیکەی دوو هەزار پەنابەر دەستگیرکراون.

هیوا خدر، ئەندامێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە تورکیا رایگەیاندووە،لە ئۆپراسیۆنێکی پۆلیسی شاری ئەستەنبوڵ هەریەک لەناوچەو گەڕەکەکانی شاری ئیستانبوڵ  (فاتیح، زەیتن بۆڕنۆ، گوین گوران، کوچوک چەکمەجە، بیوک چەکمەجە، ئەسەنیۆرت، بەیلک دووزو ) تەنها  لە رۆژی ٢٩-٧-٢٠٢١،  ٤٣٥پەنابەر دەستگیرکراون،هەروەها لەماوەی هەفتەی ڕابردووشدا تا دوێنێ پێنجشەممە هەزار و ٥٥٩ پەنابەر، لەو گەرەک و ناوچانە دەستگیرکراون.

سەبارەت بەدەستگیرکردنی ئەو پەنابەرانە پۆلیسی شاری ئیستانبوڵ ئاماژەی بەوەدا کە زۆربەی ئەو پەنابەرانەی دەستگیرکراون بەنایاسایی هاتونەتە ئیستانبوڵ و لەچاوەڕوانی ئەوەدابوون بەرەو وڵاتانی ئەورووپا بڕۆن بەشێکیشیان ڤیزاکانیان بەسەرچوە و بەپێی یاسا مانەوەیان نایاساییە.

سەبارەت بە ڕەگەزننامەکانیشیان وتیشی:"  ئەو پەنابەرانەی بەنایاسایی هاتونەتە ئیستانبوڵ و دەستگیرکراون زۆرینەیان خەڵکانی (ئەفغانستان و پاکستان و سوریان) بەڵام سەرجەم پەنابەرەکان خەڵکی ٢٤ وڵاتن کە پەنابەری عیراقیشیان تێدایە".

دەربارەی چارەنووسی ئەو پەنابەرانە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەمیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران کراون تا لەوێوە ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان ئەنجامبدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن