گۆگڵ ئه‌په‌كانی شوگه‌ر دادی داده‌خات

هەمەڕەنگ

30/07/2021     ژمارەی بینراو 260

گۆگڵ ئه‌په‌كانی شوگه‌ر دادی داده‌خات


ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ 

له‌ زمانی ئینگلیزیدا زاراوه‌ی‌ Sugar Daddy به‌ مانای په‌یوه‌ندی نێوان دوو كه‌س دێت كه‌ یه‌كێكیان پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی خاوه‌ن پاره‌یه‌ و ئه‌وی دیكه‌یان خانمێكی لاوه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندیان پیاوه‌كه‌ پاره‌ بۆ ئافره‌ته‌كه‌ خه‌رج ده‌كات.

ئه‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌ له‌ناو پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا هه‌یه‌ و له‌ ئێستادا كۆمه‌ڵێك ئه‌پ تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌ دروستكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئاره‌زووی ئه‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌كه‌ن یه‌كتر بدۆزنه‌وه‌.

پێده‌چێت بابه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بوبێت كه‌ بۆته‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجی كۆمپانیای زه‌به‌لاحی گۆگڵ بۆ گه‌ڕان له‌ ئه‌نته‌رنێت و سیستمی ئه‌ندرۆید بۆ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان و له‌لای خۆیه‌وه‌ گۆگڵ بڕیاری وه‌ستاندنی كاركردنی ئه‌م جۆره‌ ئه‌پانه‌ و ته‌واوی ئه‌و ئه‌پانه‌یداوه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌كارده‌هێندرێت له‌ مانگی 9 ی ئه‌مساڵه‌وه‌.

پێناسه‌ی گۆگڵ بۆ شوگه‌ر دادی "Sugar Dating" بریتیه‌" له‌ ژوان دانان به‌رامبه‌ر به‌ پاره‌ یان ڕێككه‌وتنی سێكسی به‌رامبه‌ر دیاری و پاره‌ و خزمه‌تگوزاری دیكه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پیاوانی به‌ته‌مه‌ن پێشكه‌ش به‌ كچانی گه‌نج ده‌كرێت"

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن