كەسێك دوو براو برازایەكی خۆی كوشت

عێراق

30/07/2021     ژمارەی بینراو 2289

راچڵەكین –

لە گوندێكی سەر بە پارێزگای بابل لەباشووری عیراق، بەهۆی كێشەیەكی كۆنی خێزانییەوە، كەسێك دوو براو برازایەكی خۆی كوشت.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی پارێزگای بابل رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە گوندێكی باشووری شاری حللە، كەسێك لەگەڵ براكانی دەبێتە دەمەقاڵەیان و لەئەنجامدا دوو براو برازایەكی خۆی دەكوژێت و پاشان هەڵدێت.

بەوتەی سەرچاوەكە، رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆنی خێزانییەوە بووە، ئەمڕۆ كێشەكە دووبارە سەریهەڵداوەتەوەو ئەو تاوانەی لێكەوتووەتەوە.

لەدوای رووداوەكەش، هێزە ئەمنییەكانی عیراق گەیشتوونەتە شوێنەكەو هەرسێ تەرمەكەیان رەوانەی پزیشكی دادوەریی بابل كردووە، دەستبەجێ هەڵمەتێكیشیان دەستپێكردووە بۆ دەستگیركردنی بكوژەكە، كە لەدوای رووداوەكە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووەو تائێستا دەستگیرنەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن