له‌سه‌ر سه‌ربڕینی 9 پشیله 5 ساڵ زیندانی كرا
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
دادگای به‌ریتانیا سزای 5 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر پاسه‌وانێكیدا به‌هۆی سه‌ربڕینی نۆ پشیله له شاری برایتۆنی له به‌ریتانیا.
ستیڤن بوكییه ته‌مه‌ن 54 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تۆماركراوی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت 9 پشیله‌ی سه‌ربڕیوه و ڤیدیۆكه تاوانباری ئه‌م پیاوه‌ی سه‌لماندوه و خۆشی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م تاوانه ڕه‌تده‌كاته‌وه به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌قۆیه‌ی كاره‌كه‌ی پێكردوه تاوانه‌كه‌ی سه‌لماندوه.
ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی پشیلهكانن له دادگایی ئه‌م پیاوه به‌شداربوون له دادگای هۆڤ ی شاهانه بۆ ئه‌وه‌ی گوێبیستی سزادانی ئه‌م پیاوه بن به 5 ساڵ زیندانی و سێ مانگ وه‌ك سزایه‌ك بۆ ئه‌و كاره‌ی كردویه‌تی.