ئەردۆغان داوای دۆزینەوەی ئەو كەسانە دەكات كە "دارستانەكانیان سووتاندووە"

جیهان

01/08/2021     ژمارەی بینراو 565

راچڵەكین-

سەرۆككۆماری توركیا داوا دەكات ئەو كەسانە بدزۆرێنەوە كەوەك خۆی دەڵێت بەرپرسیارن لەسووتاندنی دارستانەكانی ئەو وڵاتەو" بەتوندی سزا بدرێن."

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی وڵاتەكەی لە شارۆچكەی مارماریس رایگەیاند: "بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە، لە پاڵ فڕۆكەكان، ٨٠ ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە، ٣٥ تانكەر، ٣١ ئۆتۆمبێلی كاركردن، ١٧٦ ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری، ھەزار و ٤٠٠ كارمەند كار دەكەن".

تەیب ئەردۆغان، لەبارەی زیانلێكەوتووانی ئاگرەكە رایگەیاند، سەرجەم پێداویستییەكانی وەك خۆراك، شوێنی مانەوە و پاككەرەوە ئامادەن و گشت رێككارەكان گیراونەتەبەر.

ئەردۆغان، راشیگەیاند، ئەركی سەرشانیانە ئەوانە بدۆزنەوە كە دارستانەكانیان سووتاندووە و بە توندی سزایان بدەن.

ئەردۆغان باسی لە قەرەبووكردنەوەی زیانەكان كرد و وتی: "توركیا بە زووترین كات ئاسەواری ئاگرەكان دەسڕێتەوە. رێگە نادەین ھیچ ھاووڵاتییەك بەشخوراو بێت. توانامان ھەیە گشت زیانەكان قەرەبوو بكەینەوە بەدەر لە زیانی گیانی".

سەركۆماری توركیا 
وتیشی: "دووبارە دارستانەكان دروست دەكەینەوە و نەمامی زیاتر بۆھەر پارچەیەك خاكی سووتاو لە دارستانەكاندا دەڕوێنینەوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن