قوربانیانی كۆرۆنا لە عیراق ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

عێراق

01/08/2021     ژمارەی بینراو 256

راچڵەكین -

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئامارێكی مەترسیداری لەبارەی قوربانیانی كۆرۆنا بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئامارەكەش لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ژمارەیەكی پێوانیی لە حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو پەتایە تۆماركراوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا نۆ هەزارو 304 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو 77 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەردا حەوت هەزارو 820 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 635 هەزارو 993 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 472 هەزار و 93 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 90%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 18 هەزارو 734 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن