دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز کۆتایی دێت

ئابوری

02/08/2021     ژمارەی بینراو 344

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەمڕۆش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دێت.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ 2-8-2021 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت و كۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران دێت.

دوای زیاتر لە ساڵێک وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەم مانگە مووچەی بە بێ لێبڕین دابەشکرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن