لە باوەنور پیاوێک کەوتە ژێر تراکتۆرەکەی و گیانی لەدەستدا

کوردستان

02/08/2021     ژمارەی بینراو 327

راچڵەکین-

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لەگوندی گەرمک سەر بەناحییەی باوەنور پیاوێک کەوتووەتەوە ژێر تراکتۆرەکەیەوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە لەگوندی گەرمک سەر بەناحییەی باوەنورەوە تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (عسمان احمد وەیس ) لەدایکبووی 1983 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار".

پۆلیس دەشڵێت:" بەوتەی کەسوکاری ناوبراو شۆفێری تراکتۆرەو لای ماڵی خۆیان کەوتووەتە ژێر تراکتۆرەکەیەوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە و ئێستاش بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن