باشترین جۆری فڵچەی ددان شۆردن کامەیە؟
ڕاچڵهكین-
ئایا فڵچەی ئەلیکترۆنی باشترە لە فڵچەی ئاسایی؟چۆن بزانم فڵچەکەم باشە،ئایا مەرجە فلچەی باش لە رووی نرخەوە گران بێت؟ باشترین جۆری فڵچە ئەو فڵچەیەیە کە نەرمە واتە ریشاڵەکانی نەرمن و زیان بە پوک و ددان ناگەیەنێت؟ ئایا فڵچەی ئەلیکترۆنی باشترە یان فڵچەئاسایی؟دكتۆره تروسكه پزیشكی نهخۆشییهكانی ددان لهم بابهتهدا باس له باشترین جۆری فڵچهی ددان دهكات.
فلچەی ئاسایی ئەگەر بە رێک و پێکی و شێوازێکی دروست بەکاربهێنرێت هەمان کاریگەری فلچەی ئەلیکترۆنی هەیە، بەلام بۆ هەندێ حالەت پێشنیارکردنی فلچەی ئەلیکترۆنی باشترە بۆ نموونە.
1-بۆ منداڵ ی بچوک .
2- بۆ کەسێک کێشەی جومگەی دەستی هەبێ و نەتوانێ هێز بخاتە سەر فلچە.
3- بۆ کەسانی بەتەمەن.
4- بۆ کەسێک ددانەکانی زۆر نارێک بێت.
5-بۆ ئەوکەسانەی تەلی رستکردنەوە یاخود کیفی ددانیان لەدەمدایە.
چەند تێبینیەک
1- فڵچەکەت چەند باشبێت، گرینگی نیە کە بەشێوەیەکی دروست و بە بەرنامەیەکی رێک و پێک ددانت نەشۆیت.
2- فلچەکەت لە ناو قەباغی داخراو هەڵمەگرە ،پێویستە شوێنەکەی کراوەبێت و ئالوگۆری هەوا رووبدات.
3- سێ مانگ جارێک فلچەکەت بگۆرە،واتە هەرکاتێک بینیت ریشاڵەکانی فلچەکەت پەرش و بڵا و بوونەتەوە پێویستە فڵچەکەت بگۆریت.
-رۆژانە لە سێ جار زیاتر نابێت ددانت بشۆیت ،ماوەی ددان شۆردنەکەت با ٢ بۆ ٣ خولەک بخایەنێت.
-هێزێکی زۆر مەخە سەر فڵچەکەت لە کاتی ددان شۆردن.
-مەرج نیە فڵچەی باش نرخێکی زۆر گرانی هەبێت.
-بۆ ئەوەی بە دوور بیت لە بۆنی ناخۆشی دەم ،ددانت بەرێک و پێکی بشۆ و پەتی ددان بەکاربێنەوە و لەگەڵ ئەمانەشدا گرینگی بە پاک کردنەوەی زمانت بدەو پاکەرەوەی تایبەت بە زمان هەیە دەتوانیت بەکاری بهێنیت.