راچڵەكین –
ئێوارەی ئەمڕۆ 2-8-2021، خۆڵبارینێكی چڕ ئاسمانی شاری ھەولێری گرتەوەو بەو هۆیەشەوە مەودای بینین بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، تەوژمی بای چالاك و بەرزبوونەوەی بارستاییەكی چڕی تۆزوخۆڵ لەناو سەنتەری شاری هەولێر دەستیپێكرد.
ئاسمانی شاری ھەولێر بەتەواوی بە چینێكی چڕی خۆڵبارین داپۆشراوە و مەودای بینین بەھۆی خۆڵبارینەوە كەمبووەتەوە.
خۆڵبارینەكە بەشێكی زۆری ناوچەكانی شاری ھەولێری گرتووەتەوە، بە تایبەتی شەقامی سەرەكی 100 مەتری و رێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەو ھۆیەوەش قەڕەباڵغییەكی زۆر دروستبووەو ئۆتۆمبێلەكان بە ئەستەم دەتوانن لەسەر شەقامەكان ھاتووچۆ بكەن.