بوومەلەرزەیەكی بەهێز دەریای ئیجەی هەژاند

جیهان

02/08/2021     ژمارەی بینراو 333

راچڵەكین –

بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە قوڵایی شەش كیلۆمەتر، دەریاچەی ئیجەی نزیك كەناراوەكانی توركیا هەژاند.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخی لەناكاو لە توركیا (ئافاد) بڵاوكراوەتەوە، كاتژمێر 5:20 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ 2-8-2021، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی چوار پلە بەپێوەری رێختەر، شارۆچكەی داتچای موغڵای لە توركیا ھەژاند.

بەگوێرەی زانیارییەكان، چەقی بوومەلەرزەكە دەریای ئیجە بووەو تائێستاش زیانەكان ئاشكرا نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن