پەروەردە وەڵامی پرسیارەكانی کیمیا و ئابوری 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە

کوردستان

08/08/2021     ژمارەی بینراو 1336

راچڵەکین-

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی پرسیارەكانی کیمیا و ئابوری پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە.

رۆژی 18ی تەمموز تاقیكردنەوەی كۆتایی پۆلی 12ی ئامادەیی بەسەرجەم بەشەكانییەوە لەهەرێمی كوردستان دەستیپێكردو بڕبارە رۆژی 18 ئاب كۆتایی پێبێت.

لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان، ١٢٤ هەزار و ٨٦٩ خوێندكار لە سەرجەم بەشەكان بەشداری ئەزموونەكان دەكەن و ١٦ هەزار و سێ مامۆستا و سەرپەرشتیار چاودێریی پرۆسەكە دەكەن، هەفتانە دوو ئەزموون ئەنجام دەدرێت و سەرجەم رێكارەكانی خۆپارێزی تەندروستیش گیراوەتە بەر.

پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەى وەزارى پۆلى 12ى ئامادەیى وێژەیى بابەتى ئابوورى ساڵى خویندنى (2020-2021)خولى یەکەم.
https://drive.google.com/.../1Ss23r4j54WRpiKKwzK.../view...

پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەى وەزارى پۆلى 12ى ئامادەیى زانستى بابەتى کیمیا ساڵى خویندنى (2020-2021)خولى یەکەم.
https://drive.google.com/.../1TicN6QBPyvmpYjpem9j.../view...

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن