كۆمهڵێك ڕێنمایی گرنگ بۆ دوای ددان كێشان پێویستت دهبێت
ڕاچڵهكین-
دوای ئەوەی پزیشك ددانەکەی بۆت هەڵکێشا، لۆکەیەکت بۆ دادەنێ لە شوێنی برینەکە و پێت دەڵێ گازی لێبگرە ،ئیشی دکتۆرەکە لێرەدا تەواو دەبێ، دوای ئەوە تۆ پێویستە چی بکەیت؟دكتۆره تروسکە پزیشكی ددان لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر دهخاته ڕوو.
چەند خاڵێکی گرینگ کە پێویستە تۆ ئەنجامی بدەیت.
1- لۆکە کە لامەبە تا ٤٥ خولەک ،دواتر لایبە و فرێی بدە و لۆکەی تر دامەنێوە.
2- شتی سارد و شلەمەنیەکان بخۆ و دوورکەوە لە خواردنی گەرم و ڕەق .
3- روومەت و دەم و چاوت گەرم دامەپۆشە.
4- بە لای ددانە کێشراوەکەت نان مەخۆ تا نزیک یەک هەفتە.
5- ددانت مەشۆ تا ٢٤ کاتژمێر بەسەر ددان کێشانەکەتدا تێ دەپەرێ.
6- غەرغەرەی ئاو یاخود ئاو و خوێ مەکە راستەوخۆ دوای ددان کێشان، دوای ئەوەی یەک رۆژ تێپەر بوو بەسەر ددان کێشانەکەتدا دەتوانیت غەرغەرە بکەیت.
7- ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن پێویستە لێی دووربکەونەوە تا نزیکەی یەک هەفتە تێپەردەبێ بەسەر ددان کێشانەکەتدا.
چەند تێبینیەک
-ئەو گیراوەی ئاوو خوێ یەی کە بۆ غەرغەرەی ناو دەم بەکاردێت پێویستە پێک بێت لە یەک کەوچکی بچوک خوێ لە ناو یەک کوپ ئاوی شیلەتێن بکرێ، ئاگاداربە نابێ برێکی زۆر خوێ بەکابێنیت.
-ئاگاداربە دوای لابردنی ئەو لۆکەیەی کە پزیشك بۆی داناویت نابێ لۆکەی تر دابنێیتەوە،بە هیچ شێوەیەک وە نابێ غەرغەرە ئاو یش بکەیت ،وە نابێت هیچ خواردنەوەیەک بە قەسەب بخۆیتەوە و لە خواردن و خواردنەوەی گەرم دووربکەوە.