نادیه لوتفی و ئیلهام شاهین
ڕاچڵه‌كین-
دوێنێ سێ شه‌ممه خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری " نادیه لوتفی" له‌دوای ململانێیه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
ئیلهام شاهێن خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام كۆتا ڤیدیۆیی خۆی له‌گه‌ڵ نادیه لوتفی بڵاوكردۆته‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا ئیلهام شاهێن خۆشحاڵی خۆی ده‌رده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوكیان له یه‌ك ڕۆژدا له‌دایكبوون و پێی ده‌ڵێت"شانازیت پێوه ده‌كه‌م كه تۆ مامۆستای من بویت نه‌ك ته‌نها له هونه‌ردا به‌ڵكو له ته‌واوی هه‌ڵوێسته‌كانت و ئازایه‌تیت له ده‌ربڕینه‌كانتدا"