یانەی چێڵسی جامی سوپەری ئەوروپی بردەوە

وەرزش

12/08/2021     ژمارەی بینراو 319

راچڵەكین-

یانەی چێڵسی ئینگلیزی نازناوی سوپەری ئەوروپای بەدەستهێنا، دوای ئەوەی توانی لە یانەی ڤیاڕیالی ئیسپانیا بباتەوە.

یانەی چێڵسی لە دوای ساڵی ١٩٩٨وە ئەمە دووەم جارە جامی سوپەری ئەوروپی دەباتەوە. پێشتر لە ساڵەكانی ٢٠١٢، ٢٠١٣ و ٢٠١٩ لە یاریی كۆتاییدا دۆڕابوو.

دوای كۆتایی هاتنی كاتی ئاسایی و زیادكراوی یاریی جامی سوپەری ئەوروپی بۆ تۆپی پێ، یانەی چێڵسیی ئینگلیزی توانی بەلێدانی یەكلاكەرەوە و بە ئەنجامی ٦-٥ لە یانەی ڤیاریالی ئیسپانی بباتەوە.

لەیاریی جامی سوپەری ئەوروپیدا، یانەی چێڵسیی ئینگلیزی كە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ بوو و یانەی ڤیاریالی ئیسپانی كە پاڵەوانی خولی ئەورووپا بوو لە یاریگای ویندسۆر پارك لە شاری بەلفاست پایتەختی ئێرلەندای باكوور رووبەڕووی یەك بوونەوە.

چێڵسی توانی لە خولەكی ٢٧دا لە رێگەی گۆڵێكی، یاریزان حەكیم زیاشی بە رەچەڵەك مەغریبی گۆڵی پێشەنگ تۆمار بكات.

لە نیوەی دووەمی یارییەكە و لە خولەكی ٧٣دا، یاریزانی یانەی ڤیاریال، جیرارد مۆرینۆ گۆڵی یەكسانبوونی بۆ یانەكەی تۆماركرد و كاتی ئاسایی یارییەكە بە ئەنجامی ١-١ كۆتایی هات.

لە ماوەی زیادكراوی یارییەكەشدا، هیچ لایەك نەیتوانی تۆڕی ركابەرەكەی بهەژێنێت بۆیە یارییەكە چووە قۆناغی لێدانی یەكلاكەرەوە و لێرەدا، یانەی چێڵسی توانی بە ئەنجامی ٦-٥ براوەی یارییەكە بێت و ببێتە پاڵەوانی جامی سوپەری ئەوروپی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن