کاتی پێدانی توخمە خۆراکیەکانە بە ڕووەک

کشتوکاڵ

05/02/2020     ژمارەی بینراو 1563

ڕووەک

ڕاچڵه‌كین-

توخمه‌ خۆراكیه‌كان ئه‌و پێكهاته‌ كیمیاویانه‌ن كه‌ به‌شێكیان له‌ ناو خاكدا هه‌ن و به‌شێكی دیكه‌ش پێویسته‌ بۆ خاك زیاد بكرێت چونكه‌ پێویستی گه‌شه‌ی‌ ڕوه‌كه‌ و به‌شی پێویستیش له‌ خاكدا نییه‌ و له‌ئێستادا كاتی پێدانی ئه‌م توخمه‌ خۆراكیانه‌یه‌ به‌ ڕووه‌ك.

1-نایترۆجین(N) : سەرەتای گەشە زۆر پێویستە بۆ ئەوەی ڕووەکەکە سەوزە گەشەی باشی زۆر بێت .

2- فۆسفۆر(P) : بۆئەوەی ڕووەکەکە ڕەگ وگوڵی باشی هەبێت و خۆراکی زۆر هەڵمژێت.

3-پۆتاسیۆم(K) : بۆ ئەوەی کرداری پیتێن زۆر بێت وزۆر ترین گوڵ بگریت و قەدی ڕووەکەکە بەهێز بێت و بەرهەمی باش و زۆر بێت.

*تووخمە ناوەندیەکان :
1.کالیسیۆم (Ca) : پێویستە بۆ بە هێزکردن ویارمەتی زیاد کردنی لق وگوڵ و پیتێن دەدات.
2.کبریت(S) : یارمەتی سەوز هیشتنەوەی گەڵاکان و یارمەتی ئەنزیمەکان دەدات
3.مەگنیسیۆم(Mg) : یارمەتی خانە تازە دروستبوە کان دەدات وە یارمەتی کلۆڕۆفیل دەدات

"بەچەند قۆناغێک باس لە پیدانی توخمە کیمیایەکان دەکەین"

1- قۆناغی یەکەم : لەسەرەتایی گەشەی ڕووەک پێویستی بە توخمی فۆسفۆڕ (p)هەیە بۆئەوەی وا لە ڕوەک بکات ڕەگی بەهێز بیت وبڵاو بێتەوە بە خاکدا تاوەکو ڕووەکەکە توانایی هەڵمژینی ئاوو خۆراکی تواوەی زۆر بێت .

هەروەها توخمی نایترۆجین (N) بەهەمان شێوە لەقۆناغی سەرەتای گەشە زۆر پێویستە بۆ ئەوەی ڕووەکەکە سەوزە گەشەی باش و زۆر بێت و گەڵاو لقی سەوز زۆر دەر بکات.

توخمی کالیسیۆمیش بەهەمان شێوەی توخمی فۆسفۆڕ خانەکانی ڕەگ بەهێز دەکات بۆئەوەی توانای بەرگە گرتنی زۆر بێت بۆ خوێی خاک .

2- قۆناغی دووەم قۆناغی : بەژن وباڵا بەرز بونو بنج کردنە بۆ ئەوەش ڕووەک پێویستی بە توخمی نایترۆجین (N) هەیە هەروەها پێویستی بە رێژەیەکی کەمی توخمی فۆسفۆڕ(P) هەیە .

3- قۆناغی سێیەم : قۆناغی گۆڵ و بەر گرتنە
لەو قۆناغەدا ڕووەک پێویستی بە توخمی پۆتاسیۆم (K) هەیە بەپلەی یەکەم بۆ ئەوەی کرداری پیتێن زۆر بێت و گوڵی زۆر بگرێت وە ئەو بەرەی دەیگریت گەورە بیت وە پێویستە لەم قۆناغەدا توخمی نایترۆجین (N)بە رێژەیەکی کەم بەکار بێت وە نابێت بەهیچ شیوەیەک توخمی فۆسفۆڕ(P) بەکار بێت لەم قۆناغەدا .

هەروەها لەهەندێک جۆری خاکدا وەکو خاکی لمی وخاکی لاوازدا پێویستە ئاگاداری توجمە بچووکەکانیش بین وەکو کالیسیۆم Caو مەنگەنیزMgو صۆدیۆم وئاسن Feو ...هتد .

پێویستە لەوەرزی گەشەدا ٢--٣ جار بدرێن بە خاک بۆئەوەی بەرهەم زیاد بکات و ڕووەکیکی تەندروست دەرچێت .

ئا: سەلام هەرتەلی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن