نیشانه و هۆكار و چارهسهری وشكبوونهوهی چاو
ڕاچڵهكین-
چۆن دەزانین چاومان وشکه،بە مانایەکی تر چۆن دەزانین تەڕێتی و فرمێسکی چاومان لەسەر پێکهاتەکانی دەرەوەی چاو کەم بووە؟ دكتۆر دلێر پسپۆڕی نەخۆشیەکان و نەشتەرگەری چاو لهم بابهتهدا نیشانهكانی وشكبوونهوهی چاو باسدهكات.
تاکە نیشانەو سەرەکیترین نیشانەی وشکی چاو بریتیە لە گرێ کردنی چاو ، یا کەسەکە دەڵێت دکتۆر هەست دەکەم مستە خۆڵێکیان لە چاوم کردوە ، یان هەست دەکەم زیخم لە ناو چاودایە.....هتد
هۆکارەکانی وشک بوونی چاو ( کەمی فرمێسک لەسەر پێکهاتەکانی دەرەوەی چاو و بەتایبەت پێڵو و گلێنەی چاو ) زۆرن، بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەرو مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان مهترسی وشكبوونهوهی چاو لهسهریان زۆره.
یەکەم : ماوەی بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکە هەرچەندە زۆر بێت ، هەستی وشک بوونەکە زیاتر دەبێت و کاتێکی زۆرتر دەخایەنێت، بۆ نموونە ئەگەر کەسێک ڕۆژانە چوار کاتژمێر یا زیاتر ئامێری زیرەک بەکاربهێنێت .
دووەم: مرۆڤی ئاسایی لە هەر خولەکێک بە شێوەیەکی خۆنەویستی بێ ئاگاداری خۆی (١٥ تا ۲۰) جار چاوی دتروکێنێت ، بەڵام کەسانی زۆر ئامێری زیرەک بەکار دەهێنن و یاری زۆر دەکەن ژمارەی تروکانەکانی چاو بە شێوەیەکی خۆویست کەم دکەنەوە بۆ کەمتر لە ۱٥ جار لە خولەکێک .
وەکو تێبینیەک مرۆڤ کاتێک چاوی دەتروکێنێت، پێڵوەکانی چاو فرمێسک لەسەر پێکهاتەکانی چاو بڵاودەکەنەوەو تەڕو شێداریان دەکەن .
باشترین چارەسەرەکان
یەکەم:تەڕکردنی چاو بە ئاوێکی زۆر سارد و تەزیو کەلە تەزێن .
دووهەم: هەوڵ بدە بەکارهێنانی مۆبایل کەم بکەیتەوە ، چونکە هۆکاری وشکی چاوە
سێهەم: بە هیچ شێوەیەک مەهێڵە ڕاستەوخۆ هەواو بای موبەڕیدەو پانکە و سپلیت و تەبرید لە چاوەکانت بدات.
چوارەم: بەکارهێنانی قەترەی فرمێسکی دەستکرد .