یانەی برایەتی هێرشبەرێكی یانەی شێروانە دەباتە ریزەكانی خۆی

وەرزش

31/08/2021     ژمارەی بینراو 291

راچڵەكین –

یانەی وەرزشی برایەتی پاڵەوانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی 2021 ـ 2022ی خولەكەو بەهێزكردنی ریزەكانی، گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرێكی یانەی شێروانە ئیمزاكرد.

یانەكە بڵاویكردەوە، بۆ بەهێزكردنی پێكهاتەی تیپی تۆپی پێی یانەكەمان بۆ یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، بەشێوەیەكی فەرمی یاریزان (دانا كامەران)ی هێنایە ریزەكانی، یاریزانی ناوبراو لە هێلی هێرشبەر یاری دەكات و ساڵی پار لە ڕیزی یانەی شێروانە یاری دەكرد.

هەفتەی رابردووش یانەی برایەتی گرێبەستی لەگەڵ سەمەد جەوهەر راهێنەری ناسراوی شاری هەولێرو یاریزانی پێشووی یانەكە ئیمزاكرد، بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەركی راهێنەرایەتی تیپەكە لە خولی نایابی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن