كه‌می جۆرێك ڤیتامین هۆكاری توشبوونه به شێرپه‌نجه
ڕاچڵه‌كین- چراخان
ته‌نها له ساڵی 2018 به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه نزیكه‌ی 9.6 ملیۆن هاوڵاتی له سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له ده‌ستداوه و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت شێرپه‌نجه دووه‌م گه‌وره بكوژه له جیهاندا.
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی بواری پزیشكی به‌ڵام هێشتا شێرپه‌نجه یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی نییه، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێش هۆشداری داوه كه كه‌می جۆرێك ڤیتامین واده‌كات مرۆڤ مه‌ترسی توشبوونی به شێرپه‌نجه زۆر بێت ئه‌ویش ڤیتامین D یه .
سیستمی خۆراكی ناته‌ندروست و بۆماوه و كه‌می ڤیتامین و كانزاكان له له‌شدا و تێكچوونی خانه‌كان و شیبوونه‌وه‌یان به‌هۆی كه‌می ڤیتامین D باوترین هۆكاره‌كانی توشبوونن به شێرپه‌نجه.
ئه‌نجامی پشكنین و توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویه‌تی كه زۆرینه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی توشبووی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوون دوای شیكاركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتووه كه ئاستی ڤیتامین D له له‌شیاندا كه‌م بووه .
كه‌می ئه‌م ڤیتامینه جگه له‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات هاوكات هۆكاره بۆ خه‌مۆكی و ئازاری ئێسك و پشت و هه‌ستكردن به ماندوێتی به به‌رده‌وامی.
باشترین سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م ڤیتامینه تیشكی خۆر و به‌رهه‌مه‌كانی شیره و له حاڵه‌تی كه‌می ڕێژه‌كه‌ی له له‌شدا له‌ڕێی حه‌به‌وه كه پزیشك دیاری ده‌كات ده‌توانرێت ڕێژه‌كه‌ی به‌رز بكرێته‌وه.