نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەكات

کوردستان

14/09/2021     ژمارەی بینراو 220

راچڵەكین –

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكی هاوخەمیدا، سەرەخۆشی لە بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەكات بەبۆنەی كۆچی دوایی دایكییەوە.

نێچیرڤان بارزانی لە تویتێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، سەرەخۆشی لە بۆریس جۆنسن كردووە بەبۆنەی كۆچی دوایی (شارلۆت جۆنسن)ی دایكی.

سەرۆكی هەرێم لە تویتەكەیدا نوسیویەتی:"لەم كاتە سەختەدا دڵمان لای سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و خێزانەكەیەتی".

شارلۆت جۆنسن، دایكی بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، دوێنێ 13-9-2021، لە نەخۆشخانەی سانت ماری لە شاری لەندەن، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن