دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی ئه‌م خۆراكانه مه‌خۆن
ڕاچڵه‌كین-
بابه‌تێكی نوێ كه له پێگه‌ی Eat This, Not That بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا لیستی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه خراونه‌ته ڕوو كه پێویسته دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی لێی دوور بكه‌ونه‌وه.
دانا لی سمیس كه نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌یه ده‌ڵێت" سه‌ره‌تا پێویسته دوور بكه‌ونه‌وه له خواردنه‌وه‌ی شیر به تامه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان و شه‌كر كه‌مبكه‌نه‌وه و ئایسكرێم و كێك نان له ژه‌می به‌یانیاندا كه‌متر بخۆن، جگه له‌وه‌ش خواردنه‌وه گازیه‌كان به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له شه‌كر و ڕه‌نگی ڕه‌ش تیایدا مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زۆر ده‌كه‌ن و پێویسته كه‌متر بخورێنه‌وه"
سۆسی سۆیا و په‌نیر و باستڕمه و گۆشتی قتوو و جپسی په‌تاته و ڕۆنی ڕوه‌كی و نانی سپی و گۆشتی به‌راز و قاوه‌ی سارد و ئایسكرێم و ئایسكرێم و به‌رگری ڕوه‌كی و میوه‌ی له‌قتونراو و بیره و خواردنه‌وه كحولیه‌كان باشتر وایه زۆر به كه‌می بخورێن بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یه‌كی باش بیت.