دووساڵه ته‌والێته ئاڵتونیه‌كه ونبووه
ڕاچڵه‌كین-
دوو ساڵ به‌ر له ئێستا ته‌والێته ئاڵتونیه عه‌یاره 18 كه‌ی به‌ریتانیا دزرا و تا ئێستاش دیار نییه دزه‌كان كێن و ته‌والێته‌كه‌ش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌م ته‌والێته له پێشانگای هونه‌ری له كۆشكی بلینهایم له هه‌رێمی ئۆكسفۆردشایر له ساڵی 2019 دزراوه و نرخه‌كه‌ی 6 ملیۆن دۆلاره كه ده‌كاته 4.8 ملیۆن جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی و كۆمپانیای دڵنیای بڕی 100 هه‌زار جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی ده‌داته هه‌ر كه‌سێك كه زانیاری له‌باره‌ی ئه‌م پارچه دزراوه بداته حكومه‌ت.
مێژووی ئه‌م ته‌والێته كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 18 تا ئێستا 7 كه‌س به تۆمه‌تی دزینی ئه‌م ته‌والێته ئاڵتونیه ده‌ستگیر كراون به‌ڵام هیچكامیان تۆمه‌ته‌كه به‌سه‌ریاندا ساغ نه‌بۆته‌وه.