٣٦ کەسی دیکە لە عیراق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

18/09/2021     ژمارەی بینراو 292

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، ھەزار و ٩٥٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٣٦ کەسیش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٩٥٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون پێنج ھەزار و ٨٢ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و و ٣٦ کەسیش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی ئامارەکان کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عیراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٩٧٢ ھەزار و ٧٠٥ کەس و لەو ژمارەیەش ٢١ ھەزار و ٧٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٨٥٧ ھەزار و ٨٧٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن