وێنه و ڤیدیۆ: ئه‌ستێره سوریه‌كه دوای نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ناشرین بووه
ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری سوری"قوسه‌ی خولی" دوای به‌شداربوونی له ئاهه‌نگی موریكس دۆر له لوبنان به ستایلێكی ته‌واو جیاوازه‌وه ده‌ركه‌وت و ئه‌مه‌ش وایكرد ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی میوانه‌كان و هاوڕێكانی.
ئه‌م ده‌ركه‌وتنه جیاوازه‌ی قوسه‌ی ڕیكلامێك بوو بۆ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ری و زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی هونه‌رمه‌نده لاوه‌كه‌داوه گاڵته‌ی پێده‌كه‌ن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن نه‌یان ناسیوه‌ته‌وه.
ته‌نانه‌ت خانمه هونه‌رمه‌ند" نادین" شۆك بووه به‌م ده‌ركه‌وتنه‌ی قوسه‌ی و ده‌ڵێت" وام هه‌ستكرد خۆم گرفتێكم هه‌بێت به‌ڵام دواتر زانیم كه ئه‌مه ستایلی ده‌ركه‌وتنی قوسه‌یه بۆ به‌رهه‌مێكی نوێ"
ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری" تكساس" به‌ته‌واوه‌تی ڕوخساری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی گۆڕیوه و زۆرینه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێش نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه جوانتر بووه.